ئابووری

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بۆرسەی جیهانی بەرزبووەوە دوای ئەوەی لە رۆژانی رابردوو دابەزینی تۆماركردبوو.

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە "نەوتی جۆری برێنت بۆ یەك بەرمیل یەك دۆلار و 5 سەنت بەرزبووەتەوە و ئێستا بەرمیلێك بە 28 دۆلار و 8 سەنتە".

هەروەها "نرخی یەك بەرمیل نەوتی خام بۆ 24 دۆلار و 56 سەنت بەرزبوەتەوە و ئەویش لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەرچاوی تۆماركردبوو".

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بەهۆی ئەوەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.
Qaiwan
Qaiwan