عیراقی

22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عیراق تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆمارکردنی 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و ئاماژە بەوەش دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا یەک تووشبوو گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 22 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە 6 حاڵەتیان ە بەشی رەسافەی بەغدا و 4 لە کەربەلا و 4 لە نەجەف و 3 لە شاری پزیشکی بەغدا و 2 لە موسەنا و یەک لە بەسرە و یەک لە کەرکوک و یەک لە دیوانیە بووە، بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عیراق بۆ 346 کەس بەرزبوەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو یەک تووشبووی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە کە لە بابل بووە، بەمەش ژمارەی گیان لەدەستداوان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ 28 کەس بەرزبووەتەوە".

ئەوەشی ئاشکرا کردووە "کە 9 تووشبوو چاکبووەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە 89 کەس".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان