عیراقی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی یاسایی مەرجەکان لێبوردنی گشتی لە عیراق ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی یاسایی مەرجەکان لێبوردنی گشتی لە عیراق ئاشکرا دەکات
مـەودا میدیا- سـۆماخالید

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت بریارێک هەیە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەندکراوانی بەندیخانەکانی عیراق ئازاد بکرێن و ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان لەگەڵ ئازاد کردن و لێخۆشبوونی گشتی نین.

ئەڵماس فازڵ، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی بەندکراوانی بەندیخانەکانی عیراق ئازاد بکرێن".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە لەگەڵ ئازادکردن و لێخۆشبوونی گشتی نین، چونکە سەدان بەندکراو ھەن کە داعش و تیرۆریست بوونە و تێدایە کە دەستیان لە خوێن و کوشتنی ھاوڵاتییان ھەیە یاخود بەھۆی کاری مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکراون, ئێمە مەرجەکانمان ئەوەیە کە لەکاتی بریاردان لە لێخۆشبوون ئەو کەسانە نەگرێتەوە کە تاوانی گەورەیان ئەنجامداوە".

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی  "ئەو ھەوڵەی حکومەتی عیراق و لیژنەی یاسایی بۆ ئەوەیە بەندیخانەکانی عیراق زیاتر قەرەباڵەغ نەبێیت و نەبێیتە شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا, وە لە ئێستادا بە شێوەی ئۆن لاین لە لیژنەی یاسایی لەگەڵ حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار لە گفتوگۆداین لەوبارەیەوە بەمەبەستی بڕیاردانێکی تەندروست بۆ ئەو بابەتە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان