جیهانی
ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا داوای یەک ملیار دۆلار دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای یەك ملیار دۆلار لە سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی دەكەن.
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای یەك ملیار دۆلار لە سندوقی گەشەپێدانی نیشتمانی دەكەن.
حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند "كە رێكارەكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووندتر دەكەن، ئەگەر ھاوڵاتییان یارمەتیدەر بن و پلانەكان وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت، ھەتا دوو ھەفتەی دیكە دۆخەكە كۆنترۆڵ دەكەن".
سەرۆک کۆماری ئێران ئاشکرای کرد "كە داوای یەك ملیار دۆلاریان لە سندووقی گەشەپێدانی نیشتمانی كردووە و دەبێ رێبەری ئێران رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بدات".