جیهانی
مەلا کرێکار رەوانەی زیندانەکانی ئیتاڵیا کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەلا كرێكاری ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن حکومەتی نەرویجەوە رادەستی ئیتاڵیا كرایەوە و برا بۆ زیندانی ریبیبیە کە تایبەتە بە زیندانیکردنی تایبەت.

ئاژانسی فەرمی ئانسای ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی نەرویچ (فەرج ئەحمەد نەجمەدین) ناسراو بە مەلا کرێکار لەڕێی فڕۆکەخانەی فیومیچینۆی رۆماوە رادەستی هێزی کارابینێری ئیتاڵیای کردووە و برا بۆ زیندانی یبیبیە کە تایبەتە بە زیندانیکردنی تایبەت.
جێگای ئاماژەیە، مەلا کرێکار سزای زیندانیکردنی بەسەردا دراوە بە تۆمەتی تێکەڵی بە رێکخراوی تیرۆرستی داعش و تێکەڵبوونی بە کاری تێرۆریستی نێودەڵەتی.