ئابووری

بانكى ناوه‌ندى بازاڕى پڕ له‌ دۆلار كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندى بازاڕى پڕ له‌ دۆلار كرد

مه‌ودا میدیا-

بانكى ناوه‌ندى عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌ مه‌زادى رۆژانه‌ى خۆى، بڕێكى زۆر دۆلارى به‌شێوه‌ى كاش خسته‌بازاڕه‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخى دۆلار زیاتر دابه‌زێت.

بانكى ناوه‌ندى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ مه‌زادى رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ى په‌نجه‌ره‌ى ئه‌لیكترۆنى بۆ كڕین و فرۆشتنى دۆلار به‌شێوه‌ى نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى زیاتر له‌ 206 ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌و بڕه‌ زیاتر له‌ 176 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ فرۆشراوه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 30 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ى كاش فرۆشراوه‌".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ زیاتر له‌ 36 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ى كاش خرایه‌ بازاڕه‌وه‌.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan