گێتی
ئەندامێتی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان پهسهند نهكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی عیراق، شكستهێنانى ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ پەسەندکردنی ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان رادهگهیهنێت و ئاشكرای دهكات، ئهو شكستهش ناوچەكه رووبەرووی مەترسی و ناسەقامگیری بەردەوام دەکاتەوە.
ئهمڕۆ ههینى 19ى نیسانى 2024، لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگهیاندووه، بەداخەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، شکستی هێنا لە پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری پێدانی ئەندامێتی تەواوی فەڵەستین لە نەتەوەیەکگرتووەکان.
ئهوهش هاتووه، فەڵەستین مافێکی مێژویی هەیە لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی، لێسەندنەوەی ئەو مافە پێشێلکردنی مافی گەلی فەڵەستینە، ئەوەش ناوچەکە رووبەرووی مەترسی و ناسەقامگیری بەردەوام دەکاتەوە.
روونیشكراوهتهوه، هەروەها سزای وێرانەکەر بە دوای خۆیدا دەهێنێت، بە تایبەتی لە ژێر سیبەری بەردەوامی جەنگی دژ بە غەززە لە شکستهێنانی هەوڵە نیودەوڵەتییەکان لە کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە.
پ ح ع