کوردستانی

وادەی تەواوبوونی رێگەی كەلار-دەربەندیخان ئاشكراكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وادەی تەواوبوونی رێگەی كەلار-دەربەندیخان ئاشكراكرا
مەودا میدیا-
رێگای كەلار-دەربەندیخان تا ئێستا ٨٠%ی كارەكانی تەواوبووە و وەزیری ئاوەدانكردنەوەش دەڵێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەكە تەواو دەبێت.

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی بەسەركردنەوەی كارەكانی رێگای دوو سایدی دەربەندیخان-كەلار رایگەیاند"ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیجییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشێكە لە شەقامی سەرەكیی كەلار-سلێمانی كە سوودێكی زۆری دەبێت لە كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ.

وتیشی" هەر سایدێكی رێگاكە 40 كیلۆمەترە و بە هەردوولاكەی دەبێتە ٨٠ كیلۆمەتر و نزیكەی 57 كیلۆمەتری تەواو كراوە، بەمەش رێژەی جێبەجێكردنی پرۆژەكە نزیكەی ٨٠%یە"..

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"بە درێژایی رێگاكە 35 پرد هەیە، كە بەشێكی زۆریان تەواو كراون و ئەگەر گرفتی دارایش نەیەتە پێش تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەكە تەواو دەكرێت و دەخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانەوە".
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان