کوردستانی

له‌ كاتى مه‌له‌كردندا ئاگادارى ئه‌م رێنماییانه‌ به‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ كاتى مه‌له‌كردندا ئاگادارى ئه‌م رێنماییانه‌ به‌

مه‌ودا میدیا-

بەرگریی شارستانیی هەرێمى كوردستان چه‌ند رێنماییه‌كى تایبەتی بە مەلەکردنى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ مه‌به‌ستى سه‌ڵاتى گیانى هاوڵاتییان، ده‌شڵێت "رەچاوی رێنماییەکان بکەن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ 10 خاڵ پێكهاتووه‌ بەرگریی شارستانی، ئاگاداری هاوڵاتییان و دایکان و باوکان دەکات رەچاوی رێنماییەکان بکەن بۆ ئەوەی گیانی ئازیزانیان پارێزراوبێت.

رێنماییەکان بریتیین لە:

1- مەلە کردن لەو شوێنانەی شارەزاییت نییە زۆر مەترسیدارە.

2- ئەو شوێنانەی تابلۆی قەدەغەی لێ دانراوە گونجاو نییە بۆ مەلە کردن چونکە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی پشکنینی بۆ کراوە و مەترسیدارە.

3- ئەگەر مەلە دەکەی لەو شوێنانە مەلە بکە کە قەرەباڵه‌خە و کەسی مەلەزان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی لێیە بۆ ئەوەی ئاگادارت بن لە هەر حالەتێکی لەناکاو.

4-بەبێ هیچ ئامڕازێکی خۆپاراستن مەلە مەکە وەک ( هێلەگ و چوپ هتد .. ).

5- ئاوەکانی سنووری ناوچە شاخاوییەکان سارد و تیژڕەون بۆ مەلە کردن گونجاو نین.

6- ئاوی زێی گەورە، زێی بچوک قوولی و تەنکاویان دیاری کراو نییە بە هۆی کارکردنی کارگەکانی دەرهێنانی قووم و چەگل ئاڕاستە و قوولیان گۆڕدراوە بۆیە ووریا بە لە هەموو شوێنێک مەلە مەکە.

7- بەهیچ شێوەیەک بەنداوەکان بۆ مەلەکردن شیاو نین.

8- یاری کردن و گالتەوگەپ لە ناو ئاو دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و ماندووبوون و شلەژان.

9- هیچ کات مناڵ لەگەل خۆت مەبە بۆ مەلەوانی چونکە ژیانت لە مەترسی دادەبێت.

10- لە هەر بارودۆخێک پێویستیت بە هاوکاری بوو تکایە بەزووترین کات پەیوەندی بە ژمارە 115 بکەن بۆئەوەی بەزووترین کات تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەهاناتەوە بێن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan