ئابووری
حكومه‌ت بڕى 150 هه‌زار دینار بۆ مووچهخۆرانێك زیاد ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
عیراق بڕى 150 هه‌زار دینار بۆ خانەنشینانى کرێکار زیاد ده‌كات و وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش رایده‌گه‌یه‌نێت "له سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه بڕیاره‌كه ده‌چێته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
نەجم ئەلعقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق، ئاشكرایكردووه " بەپێى خشتەیەکی دیاریکراو زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە عیراق لە سەرەتاى مانگی تەممووزەوە دەکەوێتە بواری جێبەجیکردنەوە".
وتیشى "بڕی 150 هەزار دینار زیاد ده‌كرێت بۆ ئەو خانەنشینە کرێکارانەى کە مووچەکەیان نزیکەى 350 هەزار دینارە".
ئه‌و وته‌بێژه‌ى وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی، روونیشیكرده‌وه "به‌پێى یاسا کەمترین مووچە 500 هەزار دینار دەبێت و زیاترینیش بۆ ئه‌و خانەنشینانه 700 هەزار دینار دەبێت، وه ئەم زیادکردنە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ناگرێتەوە".
پ ح ع