ئابووری

له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا وردبینى ته‌واو ده‌كرێت و پاره‌ى مووچه‌ ده‌نێردرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا وردبینى ته‌واو ده‌كرێت و پاره‌ى مووچه‌ ده‌نێردرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، وەزارەتی دارایی عیراق ده‌ستیكردووه‌ به‌ وردبینی كردن لە لیستی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمى كوردستان.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا وردبینی لە لیستى مووچه‌ تەواو دەکرێت و ئەگەر هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ لیسته‌كه‌دا نه‌بێت، ده‌ستده‌كرێت به‌ ره‌وانه‌كردنى پاره‌ى مووچه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێم.

ئەمه‌ لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە 29ی حوزەیرانى 2024، وەزارەتی دارایی حکومەتی هه‌رێم لیستی مووچەى بۆ مانگی شەش ره‌وانه‌ى وەزارەتی دارایی عیراق کرد.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان