ئابووری
قوباد تاڵەبانى:لە مانگەکانى داهاتوودا کێشەی مووچەى هێزە ئەمنییەکان نامێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قوباد تاڵەبانى، رایدهگهیهنێت "داوایان کردووە لەمەودوا زووتر لیستى مووچە ئامادە بکرێت و لە مانگەکانى داهاتوودا کێشەی مووچهى هێزه ئهمنییهكانیش نامێنێت".
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان دهڵێت "داوایان لە وەزارەتەکان کردووە لەمەودوا زووتر لیستى مووچە ئامادە بکەن".
وتیشی "چاوەڕوانى ئەنجامى وردبینى لیژنەى چاودێریى دارایى عیراقن له مووچەى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە، كه وردبینییەکە تەواوکرا مووچەکەش خەرج دەکرێت".
قوباد تاڵهبانى، ئهوهشى خستهڕوو "ئەو کێشەیە لە مانگەکانى داهاتوودا نامێنێت و لەکاتى خۆیدا مووچەى ئهوانیش خەرج دەکرێت"
پ ح ع