ئابووری
راوێژكارى سودانى كۆمپانیا‌و نوسینگه‌كانى دراو ئاگادارده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كۆمپانیا‌و شوێنێك پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كانى بانكى ناوه‌ندى نه‌بێت سزاده‌درێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێشتر بانكى ناوه‌ندى هه‌موو كۆمپانیا‌و نوسینگه و شوێنه‌كانى ئاڵوگۆڕى دراو ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێویسته پابه‌ندى مه‌رج و رێنماییه‌كان بن".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، به‌پێى یاسا بانكى ناوه‌ندى ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات و سزاشیان بدات".
وتیشى "ئه‌وانه‌ى دۆلار به قاچاخ ده‌فرۆشن و گوێ به رێنماییه‌كان ناده‌ن، سزا ده‌درێن و بێبه‌ش ده‌كرێن له پێدانى دۆلار به‌نرخى فه‌رمى بانكى ناوه‌ندى وه‌ك چۆن پێشتر به ده‌یان كۆمپانیا و نوسینگه سزادراون".
ع