ئابووری
به‌شه خۆراك هاتووه و دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌به‌ته‌یه‌كى خۆراك بۆ مانگى شه‌ش گه‌یشتووه و دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان، رۆنى مانگى چواریش گه‌یشتووه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌رده‌وامى مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك له به‌غداوه ده‌گه‌نه هه‌رێم و دابه‌شى سه‌ر كۆگاكان ده‌كرێن".
باسى له‌وه‌شكرد "مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك بۆ مانگى پێنج هاتوون و ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كه‌ین و رۆنى مانگى چواریش هاتووه".
وتیشى "هیچ گۆڕانكارییه‌ك له مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك نه‌كراوه، هه‌ر برنج و رۆن و شه‌كر و دۆشاو و نیسك، ئه‌گه‌ر فاسۆلیاش بێت دابه‌شى ده‌كه‌ین".
ع