ئابووری
ئه‌مساڵ 203 پرۆژه‌ى رێگاوبان به بودجه‌ى 240 ملیار دینار جێبه‌جێكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ى ئه‌مساڵ به سه‌دان پرۆژه‌ى رێگاوبان جێبه‌جێ كراون.
ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكارى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ 203 پرۆژه‌ى رێگاوبان له هه‌رێمى كوردستان كاریان تێداكراوه به بودجه‌ى 240 ملیار دینار".
هه‌روه‌ها وتى "گرنگى زۆر به رێگاوبانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌درێت و به‌رده‌وام بودجه‌یان بۆ ته‌رخانده‌كرێت و رێگاوبانى نوێ دروستده‌كرێن".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و پرۆژانه له‌سه‌ر بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ى ئاسایی و داهاتى وێستگه‌كانى كێش بنیات ده‌نرێن، زۆرترین پرۆژه و بودجه‌ش له بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان بووه".
ع