ئابووری

ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان: كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارێكى حكومه‌تى عیراق ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان: كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارێكى حكومه‌تى عیراق ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق ده‌كه‌ین كه‌ له‌ هه‌رێم جێبه‌جێى ده‌كات.

ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پێش چه‌ند مانگێك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارێكى ده‌ركردووه‌ دوو خاڵى گومرگى له‌هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌".

وتیشى "تا ئێستا نازانین ئه‌و دوو خاڵه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێك ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ زیانگه‌یاندنه‌ به‌ هه‌رێم، هه‌ر بۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌ حكوومه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق ده‌كرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و دوو خاڵه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "خاڵه‌كه‌ یه‌كێكیان له‌ سه‌ر رێگاى موسڵ هه‌ولێر كه‌ ده‌چێت بۆ موسڵ، یه‌كێكیان له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان