ئابووری
دواى چوار مانگ نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى چوار مانگ له خوار 150 هه‌زار دینار، ئه‌مڕۆ جارێكى تر نرخى دۆلار چووه‌وه ناو خانه‌ى 150 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نزیكى چوار مانگه دۆلار له خوار 150 هه‌زار دیناره‌وه‌یه و له 145 بۆ 147 به‌رز و نزمى ده‌كرد".
وتیشى "ئه‌مڕۆ جارێكى تر دۆلار به‌رزبووه‌وه و چووه‌وه ناو خانه‌ى 150 هه‌زار دینار و 100 دۆلار به 150 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه به‌هۆى سزادانى كۆمپانیا و نوسینگهكانى دۆلاره و خواست له‌سه‌ر دۆلارى بازاڕ زیاتر بووه".
ع