ئابووری

كۆمپانیاكانى دۆلار مانیان گرت و دوكانه‌كانیان داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیاكانى دۆلار مانیان گرت و دوكانه‌كانیان داخست

مه‌ودا میدیا-

لیژنەی هەماهەنگیی کۆمپانیاکانی ئاڵووگۆڕی دراو لە عیراق مانگرتنیان راگەیاند هۆكاره‌كه‌شى بۆ بڕیارێكى بانكى ناوه‌ندیى عیراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌.

كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسیان له‌وه‌كردووه‌ "بە لەبەرچاوگرتنی سوربوونەکانی بانکی ناوەندیی عیراق بۆ زیانگەیاندن بە کۆمپانیاکان و گوێنەگرتن لە داواکارییەکانیان، بڕیاریاندا مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن و نوسینگەکانیان دابخەن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "تا کاتێکی نادیار ناچنە مەزادی دۆلارەوە و کارەکانیان رادەگرن، بانكی ناوه‌ندی میكانیزمێكی نوێی په‌سه‌ندكرد كه‌ زیانی به‌ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن به‌ گشتی گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ته‌نها چوار كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی هه‌ڵبژارد بۆ كاركردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق به‌ ئامانجی فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران".

ده‌شڵێن "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت به‌های 100 دۆلار ده‌گاته‌ 160 هه‌زار دینار".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان