ئابووری
دۆخەكە بەم جۆرە بەردەوام بێت نرخی دینار زیاتر دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
بة وتةى نوێنهری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی عیراق، ئەگەر دۆخەكە بەم جۆرە بەردەوام بێت، لە رۆژانی داهاتوودا نرخی دۆلار بۆ 160 هەزار دیناری عیراقی بەرزدەبێتەوە".
زیا تائی، نوێنهری كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی عیراق رايگهیاند "بانكی ناوهندی میكانیزمێكی نوێی پهسهندكردووە كه زیانی به كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕكردن به گشتيی گهیاندووە، ئەوەش دوای ئهوهی تهنها چوار كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی ههڵبژارد بۆ كاركردن له فڕۆكهخانهكان به ئامانجی فرۆشتنی دۆلار به گهشتیاران".
ئاماژەی بەوەشکردووە "1200 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن هەن، بەڵام بانکی ناوەندی تەنها حەوتیان هەڵبژاردووە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران، چواریان لە فڕۆکەخانەکان بوون، بەمەش 1200 کۆمپانیا ماوەتەوە کە دەتوانن ببنە شوێنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران".