ئابووری

ئاشكرا بوو بۆچى به‌غدا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى نه‌ناردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاشكرا بوو بۆچى به‌غدا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌باى نه‌ناردووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ په‌یوه‌ندى به‌ پۆلیسى كاره‌با هه‌یه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند " هۆكارى نه‌ناردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ لایه‌ن به‌غدا بۆ ئه‌وه‌یه‌، دوو هه‌زار و 460 ناو لەلیستی وەزارەتی کارەبا زیادەیە لەنێوان دائیرەی موازەنەو دائیرەی محاسەبە"

وتیشى "ئه‌و جیاوازییه‌ بۆ مووچە دەکاتە دوو ملیارو 866 ملیۆن دینار زیادە، هۆکارەکەشی پۆلیسی کارەبایە کەلەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی کارەبا هەیە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "لە مانگی 10ى ساڵی 2023 داواکراوە ئەم کێشە چارەسەر بکرێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌شى بڵاوكرده‌وه‌، به‌ڵام له‌ خشته‌كه‌دا وه‌زاره‌تى كاره‌باى تێدا نه‌بوو.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان