ئابووری

لێخۆشبوونى له‌ %20ى پاره‌ى ئاو بۆ ماوه‌یه‌كى درێژه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێخۆشبوونى له‌ %20ى پاره‌ى ئاو بۆ ماوه‌یه‌كى درێژه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاوى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى لێخۆشبوونى به‌شێكى پاره‌ى ئاو و قه‌رزه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كى دورو درێژ ده‌بێت.

ئارى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ واده‌یه‌ك دیارینه‌كراوه‌ بۆ ته‌واوبوونى لێخۆشبوونى پاره‌ى ئاو و قه‌رزه‌كانى سه‌ر هاوڵاتییان".

وتیشى "به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ لێخۆشبوونى له‌ %20ى ئاو ده‌ریكردووه‌، باسى له‌وه‌كردووه‌ تا ته‌واوبوونى قه‌یرانى دارایی ئه‌و بڕیاره‌ به‌رده‌وامه‌، واته‌ واده‌ى بۆ دیارینه‌كراوه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "راگرتنى پێویستى به‌ بڕیارێكى ترى حكومه‌ته‌، به‌ڵام به‌مزوانه‌ راناگیرێت و بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ به‌رده‌وام ده‌بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە