ئابووری

مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه‌ بگاته‌ هه‌رێم و له‌ ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا دابه‌ش بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو گه‌یه‌ندرا به‌غدا دوو مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ بۆ مانگى پێنج و شه‌شه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات، چاوه‌ڕێین سبه‌ینێ ئه‌و پاره‌یه‌ بگات".

وتیشى "ره‌نگه‌ پاره‌ى دوو مووچه‌كه‌ دوو بۆ سێ رۆژ نێوانیان بێت، به‌ڵام هه‌ركات ئه‌و پاره‌یه‌ بگات وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ستبه‌جێ دابه‌شى ده‌كات".

باسى له‌وه‌شكرد "تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هه‌ردوو مووچه‌كه‌ دابه‌شده‌كرێت ئه‌گه‌ر گرفتێك دروست نه‌بێته‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان