ئابووری
شاندێكى وهزارهتى دارایی بۆ مووچهى كهمئهندامان دهچێته بهغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوابەدوای بڕیاری وەزارتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق بۆ فراوانكردنی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بڕینەوەی مووچە بۆ چەند توێژێكی دیكە، شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بڕینەوەی مووچە بۆ 13 هەزاری خاوەن پێداویستی دیكە دەچێتە بەغدا.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ڕایگەیاند "شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا، لەپاڵ پرسی هاوتاکردنی مووچە، پرسی دابینکردنی مووچە بۆ زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێدوایستی تایبەتی نوێش تاوتوێ دەکەن".
پێشتر وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق ئاشكرای كرد "سەرجەم ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵان بریندارن لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتییدا تۆمار دەکرێن".
باسی لەوەشکرد "لە ئێستادا سێ ملیۆن و 479 هەزار و 523 منداڵ لە چاودێریی کۆمەڵایەتیدا تۆمار کراون".
ع