ئابووری
ئه‌مساڵ هه‌نگه‌وانان هه‌نگوینیان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مساڵ بۆ هه‌نگه‌وانان و هه‌نگ ساڵێكى خراپبوو له هه‌موو ساڵه‌كانى رابردوو.
عارف شێروانى، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌مساڵ كێشه رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌وانى پارێزگاى هه‌ولێر بووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئیداره‌ى سۆران رێگرى لهههنگهوانانى هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگه‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ كوێستانه‌كان و سیده‌كان و برادۆست".
وتیشى "ئه‌و رێگرییه وایكرد به‌شێكى هه‌نگى هه‌نگه‌وانان له‌ناوبچێت چونكه پله‌ى گه‌رما له‌ناو شار زۆر به‌رزبوو به‌شێك له هه‌نگ مردن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مساڵ ساڵێكى خراپبوو بۆ هه‌نگه‌وانان و هه‌نگ و شیله نییه، له سنورى هه‌ولێر تا ئێستا زۆر خراپه، سلێمانیش به‌هه‌مان شێوه، دهۆك مام ناوه‌نده، ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌وانه‌ى به‌رزن كه‌مێك باشه به‌ڵام زۆریش نا".
باسى له‌وه‌شكرد "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا ناوه‌ڕاستى مانگ ئاب تا بزانین شیله ده‌بێت یان نا".