ئابووری

توركیا قازانجێكى زۆر له‌ نه‌وتى قاچاخى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا قازانجێكى زۆر له‌ نه‌وتى قاچاخى هه‌رێم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى راپۆرتێكى ئاژانسى رۆیته‌رز، توركیا له‌ نه‌وتى هه‌رێم به‌ قاچاخ زیاتر قازانج ده‌كات وه‌ك له‌ بۆرى نه‌وت.

ئاژانسى رۆیته‌ر له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "له‌دواى راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم، رۆژانه‌ 200 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی تورکیا به‌ قاچاخ ده‌برێت کە داهاتەکەی 200 ملیۆن دۆلاره‌ مانگە".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ گۆڤارى وزه‌نیوز بڵاویكرده‌وه‌ "لە کاتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگای هێڵی بۆری نەوتەوە بۆ تورکیا، ئەنقەرە بەرژەوەندی زیادی دەست دەخست، ئێستاش یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی براوەی سوودی قاچاخی نەوتی هەرێم هەر تورکیایە".

ئەو گۆڤارە هۆشداریی داوە قاچاخی نەوتی هەرێمی کوردستان کە داهاتەکەی لە بەڵگە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم تۆمار ناکرێت، لێکەوتەی زۆری بۆ په‌یوه‌ندیى هەولێر لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی واتا واشنتۆن و بەغدا دەبێت، هه‌روه‌ها هۆشداریی داوە ئەو بابەتە ئاڵۆزیی نێوان هەولێر و حکومەتی ناوەندی زیاد دەکاتەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان