ئابووری
مووچه‌ى مامۆستایانى ئه‌م پارێزگایه راده‌گیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر داوا له‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ده‌كات كه تاوه‌كو ئێستا فۆڕمى (هه‌ژماری من)یان پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه و تاوه‌كو رۆژی 18ی ئه‌م مانگه پڕى بكه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه موچه‌كه‌یان راده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له نووسراوێكیدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی كردووه رایگه‌یاندووه "سه‌باره‌ت به‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا (هه‌ژماری من)یان نه‌كردووه، تا رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی ته‌مموزى 2024، سه‌ردانی به‌شی ژمێریاریی بكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌وه موچه‌كانیان راده‌گیرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "پێویسته فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان كارتی نیشتمانی یان ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی له‌گه‌ڵ كارتی زانیاریی و وێنه‌ی تایبه‌تی و پاسپۆرت له‌گه‌ڵ خۆیاندا ببه‌ن".
پ ح ع