ئابووری
گرفتى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با چاره‌سه كرا "پاره‌كه ده‌نێردرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مةودا ميديا-
وتەبێژی وەزارەتی کارەباى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "گرفتى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى كاره‌با چارسه‌ركراوه و كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، بەغداد مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتیه‌كه‌یان ده‌نێرێت".
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حكومه‌تى ھەرێمی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"گرفتى مووچەی وەزارەتی کارەبا لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق چارسەرکراوە و هه‌موو پێداچوونه‌وه و وردبینییه‌كان ته‌وا بووه".
وتیشى "ئەم ھەفتەیە رۆژى پێنجشه‌ممه یان سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رۆژى یه‌كشه‌ممه به‌غداد پارەى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌نێرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان".
روونیشیكرده‌وه "له دواى گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش، دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران، ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌مه له كاتێكدایه، هه‌فته‌ى رابردوو وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیه‌کیدا بڵاویكرده‌وه، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ھێڵن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی بووەتە ھۆی خەرجنەکردنی مووچەی وەزارەتەکى كاره‌با لەلایەن بەغدادەوە".
پ ح ع