ئابووری

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان رژدن له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كه‌یان

مەودا میدیا - سلێمانی |


خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان رژدن له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كه‌یان

مه‌ودا میدیا-

خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان رژدن له‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنى داواكارى زیادكردنى مووچه‌كه‌یان به‌ هاوشێوه‌ى هاوتاكانیان له‌ عیراق، سكرتێرى كه‌مئه‌ندامانى كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى پرسه‌كه‌یان هه‌ڵوێستی تریان ده‌بێت".

سامان حسێن، سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌وان وه‌ك خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان كه‌مترین مووچه‌یان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر تا سه‌رى كوردستان و به‌ مافى ره‌واى خۆیانى ده‌زانن كه‌ ده‌بێت زیاد بكرێت و بگه‌یه‌نرێته‌ ئاستى هاوتاكانیان له‌ عیراق و بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌ت له‌ توانایدا هه‌یه‌".

وتیشى "ته‌نها ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌یه‌ و په‌یامه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌، بۆیه‌ له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانى حكومه‌تى هه‌رێمن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌، هاوكات وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاندووه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌وڵیانداوه‌ و وه‌فدیان ده‌ڕواته‌ به‌غدا، وه‌ له‌ ئه‌گه‌رى چاره‌سه‌ر نه‌كردنى پرسه‌كه‌شیان هه‌ڵوێستی تریان ده‌بێت".

له‌ باره‌ى ره‌زامه‌ندبوونى حكومه‌تى عیراقیش، سامان حسێن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پێشتر وه‌ك ئه‌نجومه‌نى باڵاى رێكخراوى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان سه‌ردانى به‌غدایان كردووه‌، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ به‌ مه‌رجێك حكومه‌تى هه‌رێم ڕازى بێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "حكومه‌تى هه‌رێمیش هیچ بیانوویه‌كى گونحاوى نییه‌ له‌ به‌رده‌م ڕازینه‌بوونیدا، ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ رێزى كه‌مئه‌ندامان ناگرێت، بۆیه‌ وه‌ى دیده‌ن وه‌ك سواڵێكه‌ نه‌ك وه‌ك مووچه‌یه‌كى شایسته‌".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌ خۆپیشاندان و به‌ستنى كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى، خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان به‌ مه‌به‌ستى زیادكردنى مووچه‌كانیان كه‌ له‌ نێوان 100 بۆ 150 هه‌زارێكدایه‌ بۆ 300 هه‌زار دینار به‌ شێوه‌ى هاوتاكانیان له‌ عیراق، چه‌ندین جار هه‌ڵویستیان نوواندووه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان