ئابووری

وەزارەتی پێشمەرگە كاتى دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كه‌ى هاوپەیمانانى راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە كاتى دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كه‌ى هاوپەیمانانى راگه‌یاند

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی پێشمەرگە دابه‌شكردنى هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، كه‌ بڕەکەی 432 هەزار دینارە، له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند "هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان 'ژمێریاری سەربازی'، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە رۆژی پێنجشەممە 18ی تەممووزی 2024، هاوکاری مانگی شەش دابەشبکرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، به‌پێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌ه‌ته‌ووه‌، سبەینێ پێنجشەممه‌ مووچەی مانگی پێنج و شەشی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەكانی 70 و 80، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان