ئابووری
له سه‌ر بودجه په‌رله‌مانى عیراق به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى به هۆى بوونى گومان له خشته‌ى بودجه‌ى عیراق، سه‌رۆك وه‌زیران داواى روونكردنه‌وه‌ى له په‌رله‌مانى عیراق كرد، له وه‌ڵامیدا په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیارەکەی ئەنجومەنى نوێنەران سەبارەت بە دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە لەکاتێکدایە کە خشتەکان لە حکومەتەوە، بەبێ دەستکاریکردنی ژمارەکان وەرگیراون".
لە بەڵگەنامەیەکدا سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانى عیراق وەڵامی دیوانی سەرۆک وەزیرانی داوەتەوە، و رایگه‌یاندووه "بڕیاری پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجە هاوشێوەی ئەو بڕیارەیە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە، بە گواستنەوەی بڕی دیاریکراوی دوو تریلیۆن دینار بۆ سەر بودجەی پارێزگاکانی عیراق، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".
راشیگه‌یاندووه "زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن ناتەبایی و جیاوازى لە ژمارەکانى یاسای بودجە، بە جۆرێک بڕِی زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار زیادکراوە بۆ بودجەی ئەسڵی کە بڕەکەی 211 ترلیۆن دینارە".
پ ح ع