ئابووری
ئاردى مانگى شه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئارد به‌سه‌ر بریكاره‌كانى خۆراك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته هاوڵاتییان.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌فته‌ى رابردوو گه‌نم ره‌وانه‌ى ئاشه‌كان كرا بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به ئارد و سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ستكراوه به ناردنى ئارد بۆ بریكاره‌كانى به‌شه‌خۆراكى ئارد".
وتیشى "له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ئاردى مانگى شه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و ئارده له گه‌نمى ناوخۆ دروستكراوه، هه‌ندێك له گه‌نمى هاورده‌شى تێكه‌ڵه، ئاردێكى باشه بۆ به‌كارهێنان".
ع