کوردستانی

توركیا هه‌رێمى كوردستانى پڕكردووه‌ له‌ چه‌كداره‌ یاخیبووه‌كان

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هه‌رێمى كوردستانى پڕكردووه‌ له‌ چه‌كداره‌ یاخیبووه‌كان

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری عیراق رایگه‌یاند، کۆکردنەوەی چەکدارانی تیرۆریستی لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە بەرزاییەکانی هەرێم، هەوڵێکی زۆر مەترسیدار و پێشێل کرانی سەروەری عیراقه‌.

عەقیل ردینی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری عیراق، لە گفتوگۆیه‌كدا لەگەڵ ئەلمەعلوومە رایگه‌یاند "حکومەتی تورکیا هەوڵی دەستدرێژانەی بەربڵاوى لە هەرێم ئەنجام داوە، دوایینی کۆکردنەوەی چەکدارانی تیرۆریستی لە بەرەی نوسرە لە ناوچە کوێستانییەکانە".

وتیشى "ئەو جۆرە هەوڵانەی تورکیا زۆر مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەری عیراق، حکومەتی عیراق ده‌بێ هەموو هەوڵی یاسایی بۆ ڕاگرتنی هەوڵەکانی تورکیا بگرێتە بەر".

داواشی لە حکومەتی ناوەندی کرد کە بە هەموو توانیەوە رووبه‌ڕووى تورکیا ببێتەوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان