تەندروستی

نەخۆشخانەی منداڵان، دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە سه‌ردانیان بكه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەی منداڵان، دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە سه‌ردانیان بكه‌ن

مه‌ودا میدیا-

نەخۆشخانەی د.جمال احمد رەشیدی منداڵان، به‌ مه‌به‌ستى وەرگرتنی دەرزی گەشە بۆ منداڵەکانیان، دایکان و باوکان ئاگادار دەکاتەوە و داوا ده‌كات، سه‌ردانیان بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ "بۆ كەسوكاری ئەو منداڵانەی كێشەی گەشەیان هەیە ئیدارەی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵانی فێركاری كەسوكاری ئەو منداڵانە ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئەو دایک و باوکانەی منداڵەکانیان كێشەی گەشەیان هەیە و ناویان لەلای لیژنەی گەشە تۆماركراوە، سەردانی لیژنەی گەشەی نەخۆشخانەكە بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی دەرزی گەشەی منداڵ، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك لەو دەرزییە گەیشتوەتە نەخۆشخانەكەیان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan