کوردستانی
یه‌كێتى په‌یامێكى تر‌ى بۆ پارتى نارد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى لیستى 129ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و لایه‌نه‌ى كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به بارمته گرتووه كۆتایی پێده‌هێنین.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به مەودا میدیای راگەیاند "کۆتایی دەهێنین بەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان بە بارمتە بگیرێت و رادەستی ئیرادەیەکی مەترسیدار بکرێت".
وتیشى "یه‌كێتى كارده‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم".
دروشمى یه‌كێتى له‌و هه‌ڵبژاردنه،"كۆتاییتان پێ ده‌هێنین" ئه‌وه‌ش پارتى تووشى شڵه‌ژان كردووه و به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر یه‌كێتى.