کوردستانی

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێن
مەودا میدیا-

پەرلەمانتارێکی عیراق ئاشکرای کرد کە هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەسنوورەی گەرمیان چڕکردووەتەوە. 

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەکانیان  بۆ دامەزراندنی خۆبەخشەکان و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی لەشاری کفری خۆشەویست، کە ژمارەیان (64) دەرچوون بەردەوامە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەشی زۆری رێکارە ئیدارییەکان تەواوبووە وماوەتەوە پەسەندکردنی خشتەی بودجەی (2025) و تەرخانکردنی پلەی دامەزراندن بۆ وەزارەتی تەندروستی عیراق".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan