کوردستانی
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى راگه‌یاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى په‌روره‌ده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابخانه حكومى و ناحكومییه‌كانى بڵاوكرده‌وه.
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان بڵاویكرده‌وه "لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە، تاقیکردنەوەی وەزاری ( خولی یەکەم ) پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت".
هه‌روه‌ها "تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی ( خولی دووەم) بە گوێرەی خشتەی هاوپێچکراو دەبێت، تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە- ( خولی دووەم) ، لە 21 ی 6ی 2025 تا 6ی 7ی 2025 دەبێت".
باس له‌وه‌شكراوه "قوتابخانە حکومی و ناحکومیە (خۆماڵیەکان و نێودەوڵەتیەکان ) بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانە دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە".
ع
بیروڕا



