کوردستانی
عەلی حەمەساڵح: سبەینێ دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ئەندامانی دادگای فیدراڵی ئاگادارکراونەتەوە سبەینێ لە دانیشتنی دادگاکە ئامادەبن.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ دادگای فیدراڵی بە ئامادەبوونی سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی دادگاکە سەبارەت بە سکاڵاکەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رەنگە دادگای فیدراڵی بڕیار لە دەرکردنی فەرمانی (ولائی) سالاری لەبارەی خەرجکردنەوە دەربکات، بەڵام هەر ئەمڕۆ چەند کەس و لایەن خۆیان کرد بە خاوەنی سکاڵاکەی مامۆستایان و رایانگەیاندووە بە هەوڵی ئەوان دادگاکە کۆدەبێتەوەو بڕیار دەدات".
ئەوەشی خستەڕوو "هیوداران دانیشتنەکەی سبەینێی دادگای فیدراڵی تێکنەدریت بە لێدوانێکی بەرپرسانە، هەر بڕیارێکیش دادگاکە لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم بیدات، ئەنجامی هەوڵی نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەران خۆیان بووە".
ب ح

بیروڕا