تەندروستی
ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانى گرێبه‌ستى ته‌ندروستى له دامه‌زراندنیان به‌هه‌میشه‌یی بێبه‌ش ده‌بن و هۆشدارى ده‌ده‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ژماره‌یه‌ك له کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی له گەرمیان بەهۆی خاڵێکەوە له فه‌رمانى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی، بێبه‌ش ده‌بن له دامه‌زراندن و به‌گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان داوای چارەسەرکردنی ئه‌و گرفته‌یان ده‌كه‌ن.
سەڵاح حەسەن، یه‌كێك له كارمه‌ندانى گرێبه‌ستى ته‌ندروستیى گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئەوەی وەزارەتی دارایی فەرمانی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەرکرد، لە خاڵی شەشەمدا کردوویەتی بە مەرج بۆ دامه‌زراندنى فەرمانبەرە گرێبەستەکە، دەبێت فەرمانی گرێبەستکردنی لە لایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی بۆ دەرچووبێت".
وتیشی "بەوپێیە بێت ئەوان کە ژماره‌یان 127 فەرمانبەری گرێبەستی تەندروستی گەرمیانین، به‌هه‌میشه‌ییكردن نایانگرێته‌وه، چونکە لەسەر بودجەی پەرەپێدان بە گرێبەست دامەزراون نەک لەسەر بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بودجە لە وەزارەتی دارایی".
روونیشیكرده‌وه "ئەمه غه‌درێكى گه‌وره‌یه دەرهەق بە ئەوان کە تیایاندایە 13 ساڵ خزمەتی هەیە و لەکاتی شەڕی داعش و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا بەردەوام بوون لە خزمەت و دانەبڕاون".
له باره‌ى هه‌وڵه‌كانیشان بۆ به ه‌مه‌وه هاتنى داواكارییه‌كه‌یان، باسى له‌وه‌كرد "داواكارییه‌كانیان گه‌یاندووه‌ته وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی و به‌ڵێنیان پێدراوه كه پاڵپشتیان بن و داواكارییه‌كه‌یان به‌رز بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
زیاتر وتى "جگە لە ئەوان، فەرمانبەری تری گرێبەست زۆرن کە ئەوانیش فەرمانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بودجەیان نییە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانن و هه‌وڵه‌كانیشان بۆ هه‌مووانه، ئه‌گه‌ریش به ده‌م داواكارییه‌كانیانیشه‌وه نه‌یه‌ن، هه‌ڵوێستى تریان ده‌بێت".
پ ح ع