کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ ده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ ده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەكان كرایەوە.

لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێ، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد "كاری لەپێشینەمان چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و دادپەروەرە و دەبێت ئەم دۆخەی بەسەر هەرێمەكەماندا زاڵە كۆتایی پێبهێنرێت".

وتیشى "پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی خەڵك و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆیان بەرپرسیارێتیی هەموومانە و پێویستە كۆی هەوڵەكان لەو چوارچێوەیەدا بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan