کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی: بە شوێنپێی مامەڕیشە هەنگاو دەنێین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی: بە شوێنپێی مامەڕیشە هەنگاو دەنێین
مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتی به‌بۆنه‌ى چلهه‌مین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەڕیشە و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و  ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "شەهید مامەڕیشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردە و بە شوێنپێیاندا هەنگاو دەنێین بۆ سەرفرازی گەلەکەمان".

دەقی پەیامەکە:

لە چلەمین ساڵیادی شەهیدبوونی مامەریشە و هاوڕێکانی (شەهید سەردار و شەهید موحسین) سەری رێز و خۆشەویستی بێپایانمان لەبەردەم رۆحی نەمریان دادەنەوێنین.

شەهید مامەریشە، ئەفسانەی ژیانی پێشمەرگەیەتی خەباتی رزگاری خوازی گەلی کوردە، کە مێژوویەک بوو لە ئازایەتی و چۆکدانەدان و ورەی شۆڕشی نوێی کورد و کوڕانی یەکێتی.
بەدڵنییایەوە بۆ هەمیشە قوربانیدان و خوێنی رۆڵەکانمان بەرزترین بەهای هەیە و بە شوێنپێیاندا هەنگاودەنێین لەپێناو سەرفرازی گەل و نیشتمانەکەمان.

درود و سڵاو لە گیانی پاک و نەمری شەهید مامەریشە، هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan