جیهانی
ترەمپ دادگایی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی دوێنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووە بۆ دەنگدان لەسەر دوو ماددەی تایبەت بە لێپێچینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ دوو ماددەکە پەسەندکرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا بە 230 دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە 198 دەنگی نەخێر بڕیاریدا دۆسیەی لێپێچینەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ بەتۆمەتی قۆرخکردنی دەسەڵات و رێگریکردن لە ئیش و کاری کۆنگرێس رەوانەی ئەنجومەنی پیران بکرێت.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەرمریکا دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا سەبارەت بە بڕیارەکە وتی "ئەم دادگاییکردنەی کۆنگرێس نادەستوریە و خۆکوژیەکی سیاسیە".
هەروەها، بەم جۆرە ئەم دەنگدانە وا دەکات لە مانگی داهاتوودا سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنجومەنی پیراندا کە زۆرینەی ئەندامانی لە پارتی کۆمارین دادگایی بکرێت و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش کە زۆرینەیان لە دیموکراتەکانن رۆڵی داواکاری گشتی دەنوێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لێپێچینەوە لە ترەمپ دەبێتە سێیەمین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکا لەلایەن کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت.