راپۆرت
هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد، ئه‌و ده‌نگه‌ى ده‌گاته قوڵایی دڵ و ده‌روون (حسێن عەلی)یه‌كه‌ى گه‌رمیان.
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ناوی تەواوی حسێن عەلی زەندە، له ساڵی 1925 له گوندی زه‌ندی مه‌لا یوسفی حه‌فته‌غاری سه‌ر به قه‌زای داقوق له پارێزگاى كه‌ركوك دایكبووه و دایکیشی ناوی ئامینە کەریم زەنگه‌نەیە.
هونه‌رمه‌ند لەناو خەڵکیشدا بە حسێن عەلی گورجی ناسراوە، هەر لە تافى لاوێتییەوە شەیدای هونەر و گۆرانی و مەقامی کوردی بووە، تا له ساڵی 1948 چووەتە ئێزگەی کوردی لە بەغدا و لەوێ چەند گۆرانییەکی تۆمار كردووه، یەکەم گۆرانیشی (وه‌ك قومری سەرباڵم شینە) بووە.
حسێن عەلی شارەزاییەکی زۆر باشى لە زۆربەی مەقامەکانی کوردی‌دا هەبووە و لەگەڵ مامۆستا عەلی مەردان و سەعیدی عەبدوڵڵا کەرکوکی چەند گۆرانییەکى وتووه.
حسێن عه‌لى ده‌نگێكى جوانى ناوچه‌ى گه‌رمه‌سێره و سه‌دایه‌كى پاك و دڵڕفێنى هه‌یه، كاتێك گوێى لێده‌گرى هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت به پاكى و روونى كاریگه‌رى له سه‌ر دڵ و ده‌روونت دروستده‌كات و تێكه‌ڵ به گۆرانییه‌كه ده‌بیت.
هه‌ر به هۆى هونه‌ره‌كه‌شیه‌وه سزا دراوه و كه‌وتووه‌ته به‌ندیخانه، ئه‌وه‌ش ساڵی 1971 دواى ئه‌وه‌ى لە ئاهەنگێک لە خانەقین بەشداری ده‌كات، لەلایەن رژێمی بەعسەوە بەند ده‌كرێت و ئەشکەنجەیەکی زۆر ده‌درێت، بەڵام ئەوە کۆڵی پێنەداوە و بەردەوام بووە لە وتنى گۆرانی و مەقامى كوردى.
هونه‌رمه‌ند حسێن عەلی به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه لە ساڵی 1991 لە شاری بەغدا كۆچى دوایی كردووه و بەیەکجاری لە كۆڕى هونەر و مەقامات دابڕا، تەرمەکەشی لە گۆڕستانی شێخ مەعرووف بەخاک سپێردراوه.
پ ح ع

بیروڕا