کوردستانی

دڵشاد عومەر گەڕایەوە سەرکارەکەى

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵشاد عومەر گەڕایەوە سەرکارەکەى
مەودا میدیا-

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەرى پێشووی بەڕێوەبەرایەتی گشتیى پەروەردەى سلێمانى، دواى زیاتر لە شەش مانگ لە راگەیاندنى دەستلەکارکێشانەوەى، گەڕاوەتەوە سەر کارەکەى و لە ژوورى خۆى ناوبەناو دەوام دەکات.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەى سلێمانى بە مەودا میدیای راگەیاند "دڵشاد عومەر دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەئێستادا لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەتەوەو دوور لە چاوی کامێراکان گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی و رۆژانە نوسراوەکان واژۆ دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دڵشاد عومەر لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە گەڕاوەتەوە بۆ ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە بەڵام بۆ ئەوەی دووربێت لە راگەیاندنەکان هەفتانە دوو رۆژ مۆڵەتی وەرگرتووە و خۆی لە بەرپرسیارێتی بایکۆتی مامۆستایان بەدوورگرتووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێستا دەوامی قوتابخانەکان دەستیپێکردووەتەوەو بایکۆت شکاوە، گەڕاوەتەوە سەرکارەکەی".

ئەوەشی خستەڕوو "یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق ، وەک هاوتەمەنەکانی خۆی دڵشاد عومەریش دەگرێتەوە بەڵام ناوبراو لەسەرئاستی وەزارەت هەوڵی دواخستنی تەمەنی خانەنشینی خۆی دەدات".

ئەمە لە کاتێکدایە، مانگی 2024/7، دڵشاد عومەر وتی "بەهۆی ئەوەی بەبێ رەزامەندی ئەو زەوییەکی 182 دۆنمی لە بەکرەجۆ دراوە بە کۆمپانیایەیەک بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان دەست لەکاردەکێشێتەوە، دواتر لە رۆژى 2024/8/19، نامەى دەستلەکارکێشانەوەى بڵاوکردەوە و دەستى لەکارەکەی هەڵگرت.

Qaiwan
Qaiwan