کوردستانی

كار بۆ زیادكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كار بۆ زیادكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكرێت


مەودا میدیا- 
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم سەرقاڵی كاركردنە بۆ زیادكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و هاوتاكردنی لەگەڵ بەغدا. 

ئەحمەد مام رەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری لە وەزرارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند"سەبارەت بە مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان پێشتر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گفتوگۆیان كردووە و رەزامەندییان دەربڕیوە بۆئەوەی كاری لەسەر بكەین". 

وتیشی"دوو لیژنەیان پێكهێناوە بۆئەوەی لە لایەنە سلبی و ئیجابییەكانی هاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ بەغدا بكۆڵێتەوە و ئێستا لیژنەكان سەرقاڵی كارەكانیانن و دوای ئەوەش گفتوگۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەكەن". 

سەبارەت بە مووچەی زیندانیانی سیاسیش ئاماژەی بۆ ئەوەكرد"پێشتر دەزگای زیندانیانی سیاسی عیراق سەردانی هەرێمیان كردووە و وەزارەتی دارایی عیراقیش رەزامەندی دەربڕیوە بۆ هاوتاكردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم لەگەڵ بەغدا". 

باسی لەوەشكرد"ئێستا سەرقاڵی هاوتاكردنەكەن و هەركات كارەكان تەواوكران ئەوكات مووچەی زیندانیانی سیاسی هەرێم هاوتای زیندانیانی سیاسی عیراق دەكرێت و بڕەكەشی زیاد دەبێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan