کوردستانی

یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییه‌ فه‌له‌كییه‌كان، یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ ده‌كه‌وێته‌ رۆژى هه‌ینى.

سەنتەری فەلەكناسی نێودەوڵەتیی رایگەیاند "رۆژی چوارشەممەى كۆتایی مانگى ئایار، كه‌ 28ی ئایار دەکات، یەكەم رۆژی مانگی زیلحەجە دەبێت، مانگى عه‌ره‌بى".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "به‌و پێیه‌ رۆژی هەینی 6ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت".

ئه‌گه‌ر جه‌ژنى قوربان بكه‌وێته‌ رۆژى هه‌ینى، پێشبینى ده‌كرێت پشووى فه‌رمانبه‌ران و داموده‌زگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم تا رۆژى سێشه‌ممه‌ 10ى حوزه‌یران بێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan