ئابووری

نەوزاد شێخ کامیل: هەرکەس نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوزاد شێخ کامیل: هەرکەس نرخ بەرزبکاتەوە سزادەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتان لە دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند "کۆگاکان پڕ کراون لە کەلوپەلی خۆراک و دەتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژ خۆراک لەو کۆگایانە هەڵبگیرێت و مەترسی لەسەر کەمبوونەوەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان نییە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێتهاوڵاتییان بەپێی پێویستی خۆیان کەلوپەلی خۆراک بکڕن، ترسی ئەوەیان نەبێت کەلوپەلی خۆراک لە بازاڕەکان نەمێنێت، رۆژانە کەلوپەلی خۆراکی زۆر دەخەنە بازاڕ و مۆڵ و مارکێتەکانەوە و ناهێڵین خۆراک لە بازاڕ کەمبێتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "رێگە بە بەرزکردنەوەی نرخەکان نادەن و لەماوەی سێ مانگی رابردووشدا، سەردانی زیاتر لە 20 هەزار شوێن و مارکێت و مۆڵ و دوکانیان کردووە لە  سزای زیاتر لە 500 مارکێت و مۆڵ و شوێنیشیان داوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan