ئابووری

سەرەڕای ئاڵۆزییەكان نرخی زێر دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرەڕای ئاڵۆزییەكان نرخی زێر دابەزی


مەودا میدیا-
سەرەڕای بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڵام لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نرخی زێڕ بەردەوام لە دابەزیندا بووە.

لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا لە 3,325 دۆلارەوە گەیشتە 3,450 دۆلار، بەڵام هەفتەی رابردوو هەر لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان جارێكیتر نرخی زێڕ دەستی بە دابەزین كردەوە بە جۆرێك لە كۆتایی هەفتەدا پێش داخستنی بازاڕەكان هەمان نرخ دابەزییەوە بۆ 3,368 دۆلار. 

پێشڕەو محەمەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند"راستە شەڕ و ئاڵۆزی نێوان وڵاتان كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دەبێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت كە ئەگەر شەڕ لە نێوان دوو وڵاتدا هەبێت ئیتر نرخی زێڕ بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت". 

وتیشی"لە سەرەتادا شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێوەیەكی بەرچاو نرخی زێڕی بەرزكردەوە، بەڵام دەكرێت هەندێك هۆكاری تر هەبن نرخەكە پێچەوانە بكەنەوە، بۆ نمونە دابەزینی نرخی دۆلار و هەندێك هەواڵی تری ئەرێنی". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هەرچەندە هەفتەی رابردوو نرخ بەردەوام رووی لە دابەزین بووە، بەڵام ئێستا روون نییە كە ئایا هەفتەی داهاتوو ئاراستەی نرخ زیاتر دادەبەزێت یان بەرزدەبێتەوە".  ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan