ئابووری

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى مۆلیدەی کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون(سیتییەکان) کۆبووەوەو و تێیدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ ئەم مانگە دیاریکرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەپێی نرخی گازوائیل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی ئامادەکراوە، نرخی کیلۆواتێك کارەباى مۆلیدەى سیتییەکان بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 242 دینار".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan