ئابووری

لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی مانگی شەش رەوانەی بەغدا کرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەمە وەفدێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا بە مەبەستی رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی شەش بە وەزارەتی دارایی عیراق.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند "وەفدەکە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لیستەکەیان رادەستکردووەو و هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادەکراوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی وەک ئەرکی سەرشانی خۆی هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لیستەکەی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی هیچ گرفتێک بۆ مووچەی مووچەی خۆران دروست نەبێت، چاوەڕێ دەکەن لەگەڵ چارەسەربوونی کێشەکە لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج خەرج بکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan