ئابووری

وەفدێکی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق لە هه‌ولێرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدێکی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق لە هه‌ولێرە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/6/25، وەفدێکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بەسەرۆکایەتی حەیدەر جاسم بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنشینی عیراق سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانی کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند "گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی لێبڕینی له‌ 3%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان كراوە كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عیراق و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌ رۆژی 1-1-2014 تاوه‌كو 30-6-2024 له‌ رۆژی 1-6-2025ه‌وه‌ مانگانه‌ به‌قیست لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پرسی خانه‌نشینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و چۆنییه‌تی هه‌ژماركردنی خزمه‌ت و مووچه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عیراق گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كراوە".

ئەوەشی خستەڕوو " وەفدەکەی عیراق لە رۆژی 2025/5/13وە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌فه‌رمی بانگهێشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتیمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سندوقی خانه‌نه‌نشینی عیراق كراوە به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی تایبه‌ت به‌خانه‌نشینان له‌ هه‌رێمی كوردستان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan